مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گه‌رووى هورمز كۆنترۆڵ ده‌كات، ده‌شڵێت، ئێران هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر گه‌رووه‌كه نه‌ماوه.
سکۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تیی كۆنترۆڵی ده‌كه‌ین، ئێرانییه‌كان كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر گه‌رووی هورمز نه‌ماوه”.
وتیشى “ئه‌م ململانێیه له كۆتایدا ته‌واو ده‌بێت و نرخی وزه به‌خێراییه‌كی زۆر داده‌به‌زێت، وڵاتى چین تائێستاش 90%ی وزه‌ی ئێران ده‌كڕیت و پاره بۆ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌ره‌شتیاری تیرۆر ده‌بات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پرۆسه‌ی (پرۆژه‌ی ئازادی) به هه‌ماهه‌نگی ئێران نییه، ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه خۆی ده‌بینێته‌وه له رێنماییكردن كه‌شتییه‌كان بۆ تێپه‌رین له هورمز، داوا له ئێران ده‌كه‌ین رێگه به تێپه‌ڕبوونی 300 كه‌شتیی بازرگانیی بدات به گه‌رووی هورمزدا”.
ع