مه‌زڵوم عه‌بدى: هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند “سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە، ده‌شڵێت، ئامانجی سەرەکییان جێبەجێکردنی رێککەوتنی تێکەڵبوونە لەگەڵ دیمەشق و دوای تەواوبوونی ئەو پرۆسەیەش هەسەدە هەڵدەوەشێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتۆر”، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد “پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا بەردەوامە، لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان”.

وتیشی “بەپێی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ دیمەشق، هێزەکانی ئاسایش کە ژمارەیان نزیکەی 15 هەزار کارمەندە، لە ناوچە زۆرینە کوردییەکان دەمێننەوە و دەخرێنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، هەروەها پێویستە بەڕێوەبردنی ناوخۆیی ئەو ناوچانەش بەدەست دانیشتووانە ناوخۆییەکانییەوە بێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چەند پۆستێکمان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن دیمەشقەوە پێشنیار کرابوون، ئەوەش لەپێناو تەرکیزکردنە سەر تەواوکردنی پرۆسەی تێکەڵبوون و بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد، هێزەکانی سوریای دیموکرات تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونەکە دەمێننەوە و دواتر بەتەواوی هەڵدەوەشێنرێنەوە، سەبارەت بە مووچە و داهاتیش، ئەو هێزانەی تێکەڵ کراون مووچەکانیان لە حکومەتی سوریاوە وەردەگرن، لەکاتێکدا بەڕێوەبەریی خۆسەر هێزەکانی دیکە لە رێگەی رسوماتەکانی سنوور، باج و بەشێک لە داهاتی نەوتەوە پارەدار دەکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان