لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا-

وردبینی کۆتایی لە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواو بووە و بڕیارە ئەمڕۆ لە رێگەری تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا بکرێت.

لای خۆیەوە یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی رایگەیاند “لیستی مووچەی مانگی شەش (حوزەیران)ی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیستەکە لەلایەن گەنجینەکانی سلێمانییەوە پەسەند کراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێکارە کۆتاییەکان”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی داواکاریی وەزارەتی دارایی عیراق بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم پێش 20ی مانگ لیستی مووچە ئامادە بکات و رەوانەی بەغدای بکات تاوەکو لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراقدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان