مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئازار، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی رابەر و سەركردەی گەلی كورد پێشەوا قازی محەممەد-ە و 79 ساڵی تەواو بەسەر رۆژی لە سێدارەدانیدا تێدەپەڕێت.
پێشەوا قازی لە رۆژی 31ی ئازاری 1947 لەگەڵ برایەكی بە ناوی ئەبولقاسم قازی و ئامۆزایەكی بە ناوی حەمەحسێن خانی سەیفی قازی، بە تاوانی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای پایتەخت لەسێدارە دران.
لە 22ی كانوونی دووەمی 1946 لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد لەلایەن پێشەوا قازی محەممەد-ەوە پێكهێنانی كۆماری كوردستان راگەیەنرا، ئەویش دوای ئەو دەرفەتەی كە لە كاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا درووست بوو.
كۆماری كوردستان یان كۆماری مەهاباد، یەكەمین ئەزموونی دەوڵەتداریی كوردە لە مێژوودا كە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها 11 مانگ بوو، بەڵام كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر دۆزی نەتەوەیی كورد بەجێهێشتووە، چونكە لە سەردەمی ئەو كۆمارەدا بۆ یەكەمین جار زمانی كوردی كرا بە زمانی رەسمی لە خوێندنگا و فەرمانگەكاندا و سوپای نیشتمانی دروستكرا و ئاڵای كوردستانیش بە رەسمی هەڵكرا.
ئ پ