مەودا میدیا-
لەگەڵ نزیكبوونەوەی رێككەوتنێكی كاتی نێوان واشنتۆن و تاران، دەنگۆكان لەبارەی خاڵەكانی رێككەوتنەكەوە جیاوازن بە تایبەت خاڵەكانی تاران كە واشنتۆن دەڵێت ئەو خاڵانەی ئێران بڵاویكردووەتەوە هەڵبەستراون.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”، چەند خاڵێك لە مەرجەكانی ئێران بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا بڵاوكراوەتەوە كە بریتین لەم خاڵانە، دەستپێكردنەوەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە ماوەی مانگێكدا، هەڵگرتنی گەمارۆی ئەمەریكا لەسەر سەر بەندەرەكانی ئێران، بەڕێوەبردنی كەشتیوانی بازرگانی ئێران-عومان و كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە دەوروبەری ئێران.
هەر لە راپۆرتەكەیدا رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” كۆشكی سپی ئەو خاڵانەی تارانی رەت كردووەتەوە و بە “دروستكراو” وەسفی كردووە”.
شەرقولئەوسەت دەشڵێت” كێشەكە لەوەدایە كە ئەوەی روودەدات “رێككەوتنێكی گشتگیر” نییە، بەڵكو لە “یاداشتێكی لێكتێگەیشتن” دەچێت كە شەڕەكە دەوەستێنێت و گرژییەكان كەمدەكاتەوە و گەرووی هورمزیش دەكاتەوە، بەڵام كێشە گەورەكان چارەسەر ناكات”.
ئ پ