مهودا میدیا-
بڕیاره ئهمڕۆ چوارشهممه، بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له پیرمام كۆببنهوه.
بهپێى زانیارییهكان “بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەکی یەكلاكەرەوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە هەولێر بەڕێوەبچێت”.
له لایهكى ترهوه “رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عیراقی بەپشتبەستن بە سەرچاوەکانی لەناو پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە سبەینێ پێنجشەممە لە دانیشتنی پەرلەماندا هه ڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، ئەمە لە کاتێکدایە ناکۆکییه سیاسییەکان و دواخستنی یەكلاكردنەوەی ئەو شایستە دەستورییە بەردەوامی هەیە”.
ع