مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد خۆیی و فراکسیۆنەکەیان لە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر حکومەتی نوێ و بەرنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی ئامادە دەبن.
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی باوەڕبوونیانە بە پێویستیی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجیان لەم هەنگاوە بریتین لە چالاککردنەوەی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا”.
ب ح