دەرماڵەی ژن و منداڵ بۆ پێشمەرگەکانی دەڤەری دوو نەبەستراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد مانگێک لەمەوبەر بەدواداچوونی بۆ بەستنی دەرماڵەی ژن و منداڵی ئەفسەر و پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری دوو کرد، ئەوکات پێیان وتووە کە بۆ مانگی (10) فریا نەکەوتوون بەڵام بۆ مانگی 11 دەبەسترێت.

جووتیار یوسف سەعید خۆشناو، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو ئەمڕۆش بەفەرمی لەڕووی کارگێڕییەوە بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نەبەستراوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبووایە تیمی حکومەت لەبەشە بودجە و شایستە داراییەکان پارەی بۆ تەرخان بکرێت، هەرچەندە پێشوو تر وتیان قسەیان لەگەڵ بەغدا کردوە بەڵام ئێستا کێشەی بۆ ئەو شایستە داراییانە دروست بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کێشەی کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت کاریگەری هەبووە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ شتێ بەفەرمی نەوتراوە بۆیە ئەوەی لەسەر ئەوە بەدواداچوون بۆ مافی برا پێشمەرگەکان بکات، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەستنی دەرماڵەی ژن و منداڵ بۆ پێشمەرگەکانی دەڤەری دوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان