وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی گەنجێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکش قسەی نەشیاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە کردووە، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

هاووڵاتیەک بە ناوی “عمر جمال” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردووە.
مافی ئازادی نوسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و نابێ ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێ، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا.
لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایە بەر.

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان