مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/11/15، دادگای فیدراڵی عیراق، دەركردنی فەرمانسالاریی بۆ وەستانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە، بەڵام سكاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دووەمی خولی شەشەمی پەرلەمان وەك خۆی ماوەتەوە.
پارێزەر دابان ئەحمەد جەبار روونكردنەوەیەكی یاسایی سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە مانای هەڵوەشاندنەوەی كۆی سكاڵاكە نایەت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەتكردنەوەی فەرمانسالارییەكە تەنها رەتكردنەوەی داواكارییەكە بووە بۆ راگرتنی كاتیی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان، نەك هەڵوەشاندنەوەی بنەڕەتی سكاڵاكەی نەوەی نوێ كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2026ـی پەرلەمانی كوردستان”
ئەوەشی خستەڕوو “بنەڕەتی سكاڵاكە تاوەكو ئێستا لە دادگای فیدراڵی یەكلانەبووەتەوە و پرۆسەی دادبینی تێیدا بەردەوام دەبێت، هەروەها بڕیاری رەتكردنەوەی فەرمانسالارییەكە بڕیاری كۆتایی نییە و لە رووی یاساییەوە قابیلی تانەلێدانە لە ڕێگەی پێشكەشكردنی داواكاریی ستەمدارییەوە”.
ب ح