مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد تاران لە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتیدا نامێنێتەوە و بۆ ئهوان گرنگ نییە کە ئایا ئەم٣ریکا دەیەوێت دان٣وستان بکات یان شەڕ.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگهیاند “ئەگەر حەوت مەرجەکەیان قبوڵ بکرێت، کە دەرئەنجامی خەباتی نەتەوەیی ئێرانە، دەرگایان بۆ رێککەوتن کراوەیە، بەڵام ئەگەر ئەمجارە ئەمەریکا هەڵەیەک بکات، هێزە چەکدارەکانیان جوگرافیای شەڕ دیاری دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دروستکردنی شارێکی مووشەکی دەستکەوتێکی بەنرخە کە لە کاتی جەنگ و لەژێر ئاگری دوژمندا دروستکراوە، ئەم دەستکەوتە تەنها تەکنیکی و بەرگریی نییە، بەڵکوو هێمای گۆڕانی هاوکێشە ستراتیژییەکانی ناوچەکەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەڵاوسان، بێکاری و ناجێگیریی نرخ بە وتار و بڕیارنامە چارەسەر نابن، بەڵکوو پاراستنی تەواوەتیی بژێوی ئەو خەڵکەی زیاتر لە هەشت مانگە بەرانبەر گەورەترین جەنگەکانی مێژوو خۆڕاگریی دەکەن، کەمترین ئەرکی بەرپرسانە”.
ب ح