مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاسکرایکرد سبەینێ تاوکو 18ی ئەم مانگە شەپۆلێکی لاواز بۆ مام ناوەندی باران بارین بەشێکی ناوچەکان دەگرێتەوە بەشێوەی ناو بەناو زۆرترین کاریگەری لەسەر سنوری بادینان، ئیدارەی سۆران، ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای هەولێرو دواتر راپەرین دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “شەپۆلەکە کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان زیاتر لاواز دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سنووری و بەرز ئەگەری بەفرینی کەم هەیە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم شەپۆلە بەگشتیی پلەکانی گەرما نزم ناکاتەوە بەوشێوەی پێشتر ، تەنها لەناو شەپۆلەکەدا بۆ ماوەی رۆژێک تاوەکو دوو رۆژ بە پلەی کەم دادەبەزن دواتر بەرز دەبنەوە، هەروەها لەناو هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی تری بارانبارینی سەرتاسەریی لە ئارادایە”.
ب ح