نان دەتوانێت بەشێك بێت لە خۆراكی تەندروست بۆ دڵ، بەتایبەتی ئەگەر نانێكی دانەوێڵە یان هەویرترش هەڵبژێریت. دانەوێڵەی تەواو پاڵپشتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان دەكات، نانی هەویرترشیش رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
نانی دانەوێڵەی تەواو و باشترینە بۆ تەندروستی دڵ، خواردنی نانی دانەوێڵەیی تەواو یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ دەدات و بەردی بناغەی خۆراكی تەندروستە بۆ دڵ و چەندین سوودی بشی هەیە لەونەش:
ریشاڵی زۆری تێدایە كە بۆ تەندروستی دڵ زۆر پێویستە. هەوروەها دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ پاراستنی كێشێكی تەندروست، چونكە ریشاڵەكان وات لێدەكات هەست بە تێری بكەیت بۆ ماوەیەكی زیاتر.
نانی هەویر ترشیش، كە بە بەكارهێنانی خومرەی سروشتی دروست دەكرێت، كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت بەهۆی ئەوەی یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن.
لەلایەكی تریشەوە توێژینەوەیەكی بچووك كە لەسەر 31 كەس كراوە، دەركەوتووە كە گۆڕینی نانی ئاسایی یاخود نان سپی بە نانی ترش بۆ ماوەی دوو مانگ لە ئەنجامدا كەمێك دابەزینی پەستانی خوێنی لێدەكەوێتەوە.
وەرگێران: ئەرسەلان پەرۆش