هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی داهات چڕدەکرێنەوە

مەودا میدیا-

بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، هەموو خەرجی و پێشینەی مانگانەی هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان راگیران، چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگە 55 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، گەنجینەکان هیچ چەکێک خەرج ناکەن، فەرمانیان پێکراوە پێویستە داهات کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات مووچەی مانگی شەش رەوانە بکرێت.

لەئێستادا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب،وەزیری دارایی لە بەغدان و گفتوگۆ دەکەن سەبارەت به کەمکردنەوەی 120 ملیارەکه.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند “مووچەی مانگی حوزەیران (6)، کێشەی نییە و دوای دابەشكردنی مووچەخۆرانی عیراق، رەوانە دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان