مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامارى كار و چالاكییه‌كانى بۆ وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسى و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کێشەی کەمی میلاک و پاڵپشتی داراییان هەیە.
ئه‌رسه‌لان غه‌فوور به‌ڕێوەبه‌رى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند “ساڵانە وەرزی قەدەغەی راوەماسی لە 3/15 بۆ 6/15 دەستپێدەکات، له ماوه‌ى وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسیدا دەستیان به‌سه‌ر 185 تۆڕى راوكردندا گرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ پاراستنى ژینگه‌ى ناوچه‌كه گرفتى كه‌مى ملیلاكیان هه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، هیچ كارمه‌ندێكیان بۆ دانه‌مه‌زراوه ئه‌وه‌ش بووه‌ته گرفتێکی گه‌وره له به‌رده‌میاندا، هەروەها هیچ بڕە سووتەمەنییەک یان پاڵپشتێکی دارایی نەکراون”.
ب ح