بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم( پارێزگای سلێمانی ) هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری کەمێک نمە باران لەهەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ لەئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی، هەروەها بارستەهەوای ساردی باکوور, ئاسمانی هەرێم بەگشتیی ناسەقامگیر دەبێت، وە هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانی جیاجیا وە کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەلات, بۆ کاتەکانی دوانیوەرۆ تاوە کو ئێوارە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاک تر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت کە هەندی کات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبیت بەتایبەتی سنووری ناوچەکانی ( پارێزگای سلێمانی ,هەڵەبجە,ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان , راپەرین وە سۆران) لەگەل کەمێک چالاک بوونی خێرایی با وە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما پاشان بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان