مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات هیچ کەس و لایەنێک نازانێت جیاوازیی لەنێوان حەشدی شەعبی و گرووپە چەكدارەكان بکات.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی یاساییەو پەیكەری هەیەو ناسراوەو بەشێكە لە سیستمی بەرگریی و سەربازیی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەمووان دەپرسن ئایا گرووپە چەکدارەكان بەشێكن لە حەشدی شەعبی، یان بەشێكیان لەنێو حەشدی شەعبیدان، لە کاتێکدا ئەوان بە ئۆتۆمبیل و ناسنامەی حەشدی شەعبیەوە جموجۆڵ دەكەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریكییەكان بەپێی زانیارییەکانی خۆیان رایانگەیاندووە هەندێك لە گرووپە چەکدارەكان بەشێكیان لەناو حەشدان و بەشێكیان لە دەرەوەی حەشدن،بەڵام لە رۆژنامەو میدیاكاندا جیاكردنەوەی حەشد لە گرووپەكان کارێکی ئاسان نییە”.
ب ح