مهودا میدیا-
پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپ و وێبسایتی چاوی عیراق “عین العراق”نۆرە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بگرن و لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵامتان دەدرێتەوە.
باس لهوهشكراوه “هەر کەسێک دەتوانێت نۆرە بۆ دایک و باوک و خۆشک و برا بگرێت کە هەمان ژمارەی کارتی نیشتمانییان هەبێت، بەڵام ناتوانێت لەسەر هەمان هەژمار بۆ خزم یاخود هاوڕێکانی نۆرە بگرێت بەهۆی جیاوازیی ژمارەی کارتی نیشتمانییەوە”.
ههروهها “هاوڵاتییان دهتوانن رۆژانه له كاتژمێر 8ى بهیانى تا 12ى شهو، له رێگهى ئهو ئهپهوه ناوى خۆیان تۆمار بكهن”.
ع