مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێرشێکی درۆنی كراوه‌ته سه‌ر بەندەری بەسرە و به‌هۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له به‌نده‌ره‌كه‌وه راگیراوه.
كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره بڵاویكرده‌وه ” هێرشى درۆنی کراوەتە سەر تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت لە ناو ئاوە هەرێمییەکانی عیراق و لە ناو بەندەری بەسرەدا”.
بەپێی زانیارییەكانى كه‌ناڵه‌كه، هێرشەکە بووەتە هۆی تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە و دروستکردنی دڵەڕاوکێی زۆر لە کەرتی وزەدا و به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وت راگیراوه.
بەهۆی ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر تانکەرەکە، سەرجەم چالاکییەکان و پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون، ئەمەش وەک رێکارێکی پاراستنی سەلامەتیی گشتیی و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیانی زیاتر لە بەندەرەکەدا جێبەجێ کراوە.
ع