جووتیاران ده‌ستیان به‌ كێڵانى زه‌وییه‌كانیان كرد

مه‌ودا میدیا-

دواى باران بارینه‌ زۆره‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌ڵه‌ى داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ جووتیاران ده‌ستیان به‌ كێڵانى زه‌وییه‌كانیان كردووه‌.

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ باران بارین، جووتیاران زه‌وى ده‌كێڵن و ده‌ست به‌ چاندنه‌وه‌ى گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى باران له‌ كاتى خۆیدا باری، جووتیاران ده‌ستیان به‌ چاندن كردووه‌.

عه‌لى ره‌زا، جووتیار له‌ شاره‌زوور به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌ سنورى شاره‌زوور و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌ڵه‌ى داوه‌ و جووتیاران ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كێڵانى زه‌وییه‌كانیان”.

وتیشى “بارانى زۆر باش باریوه‌ و جووتیاران به‌وه‌ دڵخۆشن، پشت به‌ خوا ئه‌مساڵ له‌ كاتى خۆیدا چاندن ده‌كه‌ین و چاومان له‌وه‌یه‌ باران باش ببارێت و تۆوه‌كان سه‌وزبن”.

له‌ هه‌رێمى كوردستان ساڵانه‌ سه‌رو یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به‌ گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت و ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌مبارانى نه‌بێت سه‌رو دوو ملیۆن تۆن به‌رهه‌مى گه‌نمه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان