سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا داوای پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتووی ئەوروپی دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی ئەوروپا کرد و ئاشکرایکرد پێویستە دەستبەجێ وڵاتانی ئەوروپی سوپایەکی یەگکرتوو لەپێناو پێگەی یەکێتییەکە دابمەزرێنن.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند “پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتییدا بە یەکگرتوویی و لێبڕاوانە مامەڵە بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نابێت رێگە بە غەززەیەکی نوێ لە لوبنان بدرێت، داوا لە وڵاتانی تری جیهان دەکەن پشتگیری لە هەڵوێستەکانیان بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر بەیەکەوە بەرەنگاری لاوازییەکانیان نەبنەوە، ئەوا رێگە بۆ لایەنەکانی تر خۆش دەکەن کە خاڵە لاوازەکانیان دژیان بەکاربهێنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان