هێمن غازی
دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە رێککەوتی ١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هێشتا حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە. ئەم دۆخە لەلایەن زۆرێک لە چاودێران و شارەزایانی سیاسییەوە بە مەترسییەک بۆ سەر پێگە و کاریگەریی هەرێمی کوردستان ناودەبرێت، چونکە درێژبوونەوەی قەیرانی سیاسی بێگومان کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووری، خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و ناوچەکە دەبێت.
لە روانگەیەکی سیاسییەوە، هۆکارێکی سەرەکی بۆ دواخستنی پێکهاتنی حکومەت بریتییە لە ململانێی نێوان هێزە سیاسییە سەرەکییەکان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورەترین هێزی سیاسی، هەوڵدەدات پێگەی سەرەکی خۆی لە حکومەتدا بپارێزێت، بەتایبەتی پۆستی سەرۆکی حکومەت. لە بەرانبەردا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانەکانی داوای بەشدارییەکی فراوانتر و هاوسەنگتر لە دەسەڵات دەکەن.
ئەم گۆڕانکارییە سیاسییانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە سیستمی حوکمڕانی هەرێم بە هێواشی لە قۆناغی هەژموونی تاک لایەنە و چەقبەستوویی بەرەو قۆناغێکی هاوسەنگتری سیاسی دەڕوات. ئەگەر هێزە سیاسییەکان بتوانن بە رێککەوتن بگەن، ئەوا دەتوانرێت بناغەیەکی بەهێزتر بۆ دیموکراسی و دامەزراوەکانی حکومەت دابمەزرێت، بەڵام ئەگەر ململانێکان بەردەوامبن، مەترسیی لاوازبوونی متمانەی هاوڵاتییان و کەمبوونەوەی پێگەی هەرێم لە ناوچەکە و جیهان زیاتر دەبێت.
بۆیە داهاتووی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زۆر پەیوەستە بە توانای هێزە سیاسییەکان لە دۆزینەوەی هاوبەشی و دانانی بەرژەوەندیی گشتی لەسەر بەرژەوەندیی حزبی. هەروەها بەرژەوەندییە تایبەتییە هەرێمایەتییەکان لە سەپۆرتکردنی حزبە سیاسییەکان، یاخود کەسێک لەناو پارتێکی سیاسی.
- مامۆستای زانکۆ
خ.غ