مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە هێشتا رێككەوتن نەكراوە، بەڵام جیاوازییەكانی نێوان هەردوولا كەمكراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند ” پرۆسەی دانووستانەکان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا بەربەستی گەورە لە بەردەم لێکتێگەیشتنی کۆتاییدا هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەکیترین خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئێستادا بریتین لە (رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و پرسی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز) کە شادەماری ئابووریی و وزەی جیهانە.
ب ح