مهودا میدیا-
فەرامەرز ئەسەديی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایگهیاند “لە کۆتا گەڕی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە جنێڤی سویسرا، خیانەتی نێودەوڵەتیمان لێ کراوە و هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکان بەزێنراون”.
وتیشى “شاندی دانوستانکاری ئێران تەنیا لەسەر داوای وڵاتانی ناوچەکە گەڕاوەتەوە ناو گفتوگۆکان، چونکە متمانەیان بە بەرپرسانی واشنتن نەبووە”.
ئهوهشى خستهڕوو “خوازیاری شەڕ نەبووین، بەڵکو ئیسرائیل و ئەمهریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و شەڕیان بەسەردا سەپاندوون، بە هەموو توانایەک بەرگریی لە خۆمان دەکەن”.
باسى لهوهشكرد “شەڕ و دانوستان لە هیچ کاتێکدا پێکەوە ناکرێن و ئەمهریکا راستگۆ نەبوو”.
ع