مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، پێویستە ئێرانییەکان خۆیان رەفتار بکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خەریکە بڕیارێک سەبارەت بە تاران دەدات.
ترەمپ بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە “پرسیارەکەم ئەوەیە، کەی و ئەگەر بڕیارە هەموو ئێران بتەقێنمەوە، باشترە خۆیان رەفتار بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد “خەریکە بڕیارێک سەبارەت بە ئێران دەدەم و باشترە خۆیان رەفتار بکەن”.
ئهوهشى خستهڕوو “من کراوەم بەرانبەر بە بیرۆکەی دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە نیویۆرک”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ حوسییەکان، ئەوانیش رێککەوتوون کە ئێمە نەکەنە ئامانج”.
ع