مەودا میدیا-
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد گرێ کوێرەی هەرە سەرەکی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەیە تاوەکو ئێستا لە یەکتر تێنەگەیشتوون کە یەکتریان پێ لەناو نابرێت و کاتی زۆریان بەفیڕۆداوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “قەدەری یەکێتی و پارتی پێکەوە بەستراوەتەوە و ئەگەر ملیۆن و دوو ملیۆن دەنگیش بهێنن ناتوانن پرۆسەی سیاسیی بەبێ یەکتر بەڕێوەببەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی سسیاسیی لەسەر بنەمای دەنگ، کورسی و ئامادەییە، مێژووی ئێستا و داهاتووە و بەیەکەوە بەستراون، ناتوانن یەکتر بسڕنەوە و لەئێستاشدا شوێنگرەوە (بەدیل)یان بۆ یەکتر نییە”.
ب ح