مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى گرفت له ئه‌ى تى ئێمه‌كان و كه‌مى پاره و نه‌بوونى له ئامێره‌كان و چه‌ند كێشه‌یه‌كى تر، تا ئێستا به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران نه‌یانتوانیوه مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن.
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیا كردووه و ئه‌وه‌یان باسكردووه، تا ئێستا نه‌یانتوانیووه مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن به‌هۆى كێشه له ئه‌ى تى ئێمه‌كان و نه‌بوونى پاره.
كارمه‌ند سه‌روان، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌كێك له كێشه‌كان كه رووبه‌ڕووى فه‌رمانبه‌ر بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ى تى ئێمه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌هلى عیراقى، كێشه‌ى نه‌بوونى پاره‌ى هه‌یه و به‌رده‌وام پاره‌ى تیا نییه”.
وتیشى “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه سه‌ر به‌و بانكه‌ن و مووچه له‌وێ وه‌رده‌گرن، گه‌وره‌ترین كێشه‌یان بۆ دروستبوو له‌كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج و تا ئێستا به‌شێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه نه‌یانتوانیوه مووچه وه‌ربگرن”.
یه‌كێك له كێشه‌كانى تریش ئه‌وه‌یه كه به‌هۆى نه‌مانى پاره‌ى كاش له بانكه‌كان، ئێستا ئه‌ى تى ئێمه‌كان پاره‌یان تێدا نه‌ماوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتتووه.
ع