مەودا میدیا-
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی مەترسیی ململانێی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلول، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 65 سەنت بەرزبووەوە كە دەكاتە 0.67% و گەیشتە 97.65 دۆلار، لە كاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمەریكا گەیشتە 93 دۆلار و بە رێژەی 1.52 دۆلار بەرزبووەوە، واتە 1.66%. .
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی پێشوو نەوتی خاوی برێنت بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای 24ی تەمموزەوە تۆماركرد، دوای ئەوەی بازرگانان بەردەوام بوون لە بەرزكردنەوەی نرخ بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی دەوروبەری گەرووی هورمز، كە خوێنبەرێكی سەرەكییە بۆ ناردنی نەوتی خاو لە جیهاندا.
هۆكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ مەترسیی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ترس لە درێژەكێشانی ئەو ئاڵۆزییانە بۆ ماوەیەكی نادیار، كە ئەوەش نیگەرانییەكانی لەبارەی نەمانی دابینكردنی نەوتەوە دروستكردووە، چونكە بەشێكی زۆری نەوتی جیهان لەلایەن وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دابین دەكرێت.
ئ پ