مهودا میدیا-
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم، عیراق لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵۆزیدایە گەر چارەسەریان بۆ نەدۆزرێتەوە عێراق بەرەو ئایندەیەکی ئاڵۆز دەبات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمهریكا وتویهتى “بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی ئیدارەی دەوڵەت سێ ئامانجی سەرەکی لە پشتەوەبوو، کە ئەوانیش پێکهاتوون لە چارەسەرکردنی پرسی دارایی، پرسی ئاسایشی و پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی عراق لەگەڵ هەرێم”.
وتیشى “چەند پرسێکی گرنگ باسیان لێوەکرا یەکەمیان پرسی داراییە، لە دوای شەڕەوە عیراق بە قەیرانێکی قۆڵی داراییدا تێدەپەڕێت، خەرجی چەند هێندەی داهاتە، ئەمە کاریگەریی لەسەر دۆخی دارایی هەرێمیشە، دووەم دراوسێکانی عیراق گلەییەکی زۆریان لە گرووپە چەکدارەکان، کە ئامادەنین بێنە ژێر فەرمانی دەوڵەت و بوونەتە هەڕەشە بۆ ناوخۆو دەرەوەش، کە هەم مەترسین و هەم نیگەرانین، سێیەمیش پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بوو”.
ئهوهشى خستهڕوو “عیراق لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵۆزیدایە گەر چارەسەریان بۆ نەدۆزرێتەوە عیراق بەرەو ئایندەیەکی ئاڵۆز دەبات، کە نەک هەر عیراق بەدڵنیاییەوە کاریگەریی بەسەر هەرێمی کوردستانیشەوە دەبێت”.
ع