مهودا میدیا-
بە وتەی شارەزایانی نێودەوڵەتی، داخستنی ههردوو گەرووی هورمز و باب ئەلمەندەب لە ئەنجامی شەڕی ئەمهریکا و هاوپەیمانیی سعودیە لە ناوچەکەدا کارەساتێکی قووڵە بۆ ئابووری جیهان.
گەرووی باب ئەلمەندەب یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییە ئابووری و گرنگەکانە لە جیهاندا و کاریگەرییەکانیی لەسەر ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە هێزی سەربازیی کەمتر نییە.
ئەم گەروەیە کە پانییەکەی نزیکەی 30 کیلۆمەترە لە تەسکترین خاڵدا، یەمەن لە ئاسیا بە جیبۆتی و ئێریتریا لە ئەفریقا دەبەستێتەوە و وەک پەیوەندییەکی سەرەکی دەریای سوور بە کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبی و لە کۆتاییدا بە کەناڵی سوێس و دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە.
رۆژانە لەنێوان 7 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەم گەروەدا تێدەپەڕێت، هەروەها باب ئەلمەندەب رێگای سەرەکی نزیکەی لەسەدا 12 بۆ 15ى بازرگانیی جیهانییە بۆ ئەوروپا و ئەمهریکا و بازاڕەکانی ئاسیا و نزیکەی لەسەدا 25ى پێویستیی گازی سروشتیی شل (LNG)ی ئەوروپا دابین دەکات.
هاتوچۆی کەشتیەکان لە گەرووەکەدا بە نزیکەی 21 هەزار کەشتی لە ساڵێکدا مەزەندە دەکرێت کە یەکسانە بە 57 کەشتیی لە رۆژێکدا و بەهای ئەو بارانەی کە تێیدا تێدەپەڕن ساڵانە نزیکەی 700 ملیار دۆلارە.
بهپێى راپۆرتهكهى كهناڵى ئەلجەزیرە، هەر پەککەوتنێک لە گەرووی هورمزدا، بەتایبەتی ئەگەر هاوکات بێت لەگەڵ وەستانی هاتوچۆ لە گەرووی باب ئهلمەندەب، دەکرێت ببێتە هۆی قەیرانی کەشتیوانیی جیهانیی کە ماوەی گەشتەکە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا لە 31 رۆژەوە بۆ 41 ڕۆژ زیاد دەکات و تێچووی گەشتەکە بۆ کەشتییەکی کۆنتێنەری تێکڕا لە یەک ملیۆن دۆلارەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار زیاد دەکات، بەدەر لە تێچووی زیادە.
دەرئەنجامەکانی داخستنی گەرووی باب مەندەب
عامر ئەلشوبەکی، شارەزای بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی نەوت و وزە، بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند “ئەنساروڵڵا سەلماندوویەتی کە دەتوانێت گەرووەکە لە رووی بازرگانییەوە “ناپارێزراو” بکات، ئەمەش زۆر نزیکە لە داخستنی بەتەواوی”.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە 100 هێرشیان بۆ سەر کەشتیەکان ئەنجامداوە و کۆمپانیا گەورەکانی ناچارکردووە لە رێڕەوی ئاوەکە لاببرێن و رۆیشتنی نەوت بەناو گەرووەکەدا لە نزیکەی 9 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2023 بۆ 4 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2024 دابەزیوە.
هەروەها دۆخی گەرووی باب ئەلمەندەب راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کەناڵی سوێز هەبووە، داهاتەکەی لە 10.2 ملیار دۆلارەوە لە ساڵی 2023 بۆ نزیکەی 4 ملیار دۆلار لە ساڵی 2024 دابەزیوە زیادبوونی فشار لەسەر بودجە و نرخی پاوەند.
ئەو شارەزایە لە بواری نەوتدا پێی وایە گەورەترین مەترسیی لەو کاتەدا روودەدات کە هەردوو هەڕەشەکە (گەمارۆدانی گەرووی هورمز و باب ئهلمندهب) کۆبکرێنەوە، چونکە دوای پچڕانی هاتوچۆی کەشتیوانیی لە گەرووی هورمز دوای دەستپێکردنی دەستدرێژیی ئەمهریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سعودیە بۆری “رۆژهەڵات-رۆژئاوا”ی بەکارهێنا بۆ گواستنەوەی نەوت لە ناوچە بەرهەمهێنانەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بۆ بەندەری یانبو لە رۆژئاوا (لە کەنارەکانی دەریای سوور) بۆ ئەوەی بەشێک لە نەوتەکەی بگەیەنێتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی بازاڕەکانی ئاسیا.
ع