مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای شارەزوور ئاشکرایکرد سەبارەت بەو بۆنە ناخۆشەی هەڵەبجەی تازە و ودەوروبەری گرتووەتەوەو بووەتەهۆی بێزاریی هەمووان چەندینجار هەوڵ وکۆششیان بۆ نەهێشتی بۆنەکە لە رێگاجیاوازەکانەوە کردووە.
رزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور رایگەیاند “لە رێگەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگار، ودادگاو داواکاریی گشتیی و قایمقامییەتی سلێمانی وناحیەی عەربت، چەندین رێوشوێنیان بۆ بنبڕکردنی بۆنەکە گرتووەتەبەر بەڵام ناو بەناو سەرهەڵدەداتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکارم لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەرپرسانی باڵای حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگار و فەرمانگەی ژینگە دەکەن ئەم کارەساتە رابگرن و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان مەکەن ەقوربانی چەند خاوەن کارگەیەک کەپابەند نین و تەندروستیی هاوڵاتییانیان بەلاوە گرنگ نییە”.
ب ح