قەرەیلان: چوونی شاند بۆ ئیمراڵی سوودی نییە

مەودا میدیا-

ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل (هەپەگە) رەخنەی لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی گرت و ئاشکرایکرد گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوامە و ناکرێت سەردانی ئیمراڵی تەنها لەسەر قسەی یەک بەرپرس بکرێت یان رابگیرێت، دەتوانن بڵێن پرۆسەکە هەڵپەسێردراوە یان وەستێنراوە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی (هەپەگە) رایگەیاند ” لە 27ی ئاداری ئەمساڵدا، شاندێکی حکومەتی تورکیا و شاندێکی دەمپارتی، لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، کە چاوەڕوانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەوەندەی تێی بگەن، ئەو گفتوگۆیانەی کران، ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە، بەڵام لەو کاتە بە دواوە، نەبوونی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی پرۆسەی ئاشتی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە مانگی رابردووەوە رێگە بە هیچ دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەدراوە و بە ئاشکرا دەبینرێت، بە کاریگەریی رووداوە هەرێمییەکان، هەلومەرجەکان و هەندێک پرۆسەی ناوخۆیی، هێزە بڕیاربەدەستەکان بە گونجاویان زانیوە کە هەنگاوەکان بوەستێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەنگاوەکانی پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی پرۆسەی ئاشتی، راستییەکە لەبەرچاوە و ئەوان ئەرکی خۆمان جێبەجێکردووە و روونە کە پەکەکە هەموو ئەو کارانەیان کردووە کە دەبوو دەسەڵات ئاراستە بکات بۆ هەنگاونان، بۆیە کۆتاییهێنان بە خەباتی 42 ساڵەی چەکداریی بڕیارێکی ئاسایی نییە، بۆیە کەس ناتوانێت بڵێت پەکەکە هیچ هەنگاوێکی نەناوە”.

باسی لەوەشکرد “چیتر چوونی شاند بۆ ئیمراڵی سوودی نییە، چونکە مامەڵەیەکی لەم شێوەیە متمانە بۆ کەس دروست ناکات و بە مانای ئەوە دێت کە هیچ یاسایەک نییە؛ بەڵكو دەبێت رێکخراوەکان بە گوێرەی بڕیارە کارگێڕییەکانیان کار بکەن

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان