شەوی رابردوو بە چوار درۆن بارەگایەکی پێشمەرگە بە ئامانجگیراوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لەشەوی 2026/4/5، جارێکی تر گرووپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەکان، لە رێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “لە رۆژانی رابردووشدا چەندین جار هێرشە تیرۆرستییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکراو بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “تائێستا حکومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق، هیچ هەڵوێستێکی جددیان نەبووە بۆ رێگریکردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیە”.

باسی لەوەشکرد “لەپێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عیراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانیان بە خۆیاندا گرتووە ، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی تریان دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان