مهودا میدیا-
وهزارهتى بهرگریی ئەمهریکا ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “کەشتییەکی گەمارۆدراوی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا راگرتووە و پابەندبوونی خۆی بە رێگریکردن لەو کەشتییانە دووپاتکردەوە کە پاڵپشتی ماددی پێشکەش بە ئێران دەکەن”.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باسى لهوهكردووه “لە شەوێکدا هێزەکانی ئەموریکا پشکنینی دەریایی و قەدەغەکردنی دەریایی و گەڕانیان بە کەشتیی بارهەڵگری سزادراو و بێ وڵاتی تیفانی ئەنجامدا بەبێ ئەوەی رووداوێک لە ناوچەی بەرپرسیاریهتیی فەرماندەیی هیندستان-ئاسیای ئەمهریکا روویدابێت”.
ههروهها “ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەریایی جیهانیی بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و رێگریکردن لە کەشتییە سزادراوەکان کە پشتیوانی ماددی پێشکەش بە ئێران دەکەن”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە “ئاوە نێودەوڵەتییەکان پەناگەیەکی ئارام نییە بۆ کەشتییە سزادراوەکان و وەزارەتی بەرگریش بەردەوام دەبێت لە رەتکردنەوەی ئازادیی جوڵەکردن لە كهسه نایاساییەکان و کەشتییەکانیان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا”.
رۆژی یەکشەممەى ئهم ههفتهیه هێزەکانی ئەمهریکا دەستیان بەسەر کەشتیی کۆنتێنەری تۆسکادا گرت کە ئاڵای ئێرانی لەسەر بوو.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند “تیمی کەشتیی تۆسکا لە ماوەی شەش کاتژمێردا هۆشدارییە دووبارەکانیان پشتگوێ خستووە و رایگەیاندووە، کەشتییەکە گەمارۆی ئەمهریکای پێشێل کردووە”.
ع