مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئاساییبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى شل له هه‌رێمى كوردستان، نرخى غازى ماڵان له جۆرى بازرگانیی هه‌رزانبووه.
به‌نزینخانه‌ى عه‌دنان بڵاویكرده‌وه “نرخى یه‌ك لیتر غازى شلى ماڵان بۆ 750 دینار دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش نرخێكى كه‌متره به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو كه یه‌ك لیتر 900 دیناربوو”.
دابه‌زینى غازى شلى ماڵان له كاتێكدایه، له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئادار و نیسان، یه‌ك لیتر بۆ 1600 دینار به‌رزبووه‌وه و یه‌ك بتڵ 30 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وت.
له ئێستادا به‌هۆى دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى، یه‌ك بتڵى غاز ئه‌گه‌ر 20 لیترى تێبكرێت، 15 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.
فاروق جه‌میل، غازفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “غازى ماڵان له سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه و بریكاره‌كان رۆژانه پشكى خۆیان وه‌رده‌گرن و به كۆڵانه‌كاندا غاز دابه‌شده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ع