مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کۆدەبێتەوە.
عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگەیاند “نوری مالیکی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەنگە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بکات وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکات، تاوەکو رێکارە دەستوورییەکان تەواو بکرێن”.
ب ح