پارتی داوای کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان دەکات

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی ئاشکرایکرد هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە و ئەوان وەک پارتی هەر لە دوای هەڵبژاردنەوە هەوڵەکانیان بۆ ئەم مەبەستە چڕکردووەتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند “گرنگە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان کە بڕیارە بکرێت دەرنجامێکی هەبێت، نەک کۆبوونەوە لەپێناوی کۆبوونەوە بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئەو متمانەی هاوڵاتییان بە پارتی و لایەنە سیاسییەکانیان داوە، لەپێناو کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت، جێبەجێ بکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “چاوەڕێرێکخسن تنێک بکرێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی بە ئەنجام بکرێت، هەوڵەکانیش لەلایەن پارتی و هەندێک لەلایەن و کەسایەتییەکانەوە بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان