مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانى ئێران له نوسینێكدا بۆ ئیسرائیل ده‌ڵێت، هەر کارێک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانمان ئه‌نجامبدرێت، ناوچە داگیرکراوەکان کەمتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت کە چی تر بەکەڵکی نیشته‌جێبوون نه‌یێت.
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانى ئێران رایگه‌یاند “بزانن لە ئەگەری هەر کارێک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانمان، ناوچە داگیرکراوەکان له ماوه‌ى كاتژمێرێكدا واى لێ ده‌كه‌ین چی تر به كه‌ڵكى نیشته‌جێبوون نه‌یه‌ت”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ژێرخانی گرنگی ئیسرائیل لەوان وێستگەی ئاو شیرین و پرده گرنگه‌كان و دامەزراوەی وزەی ئه‌و وڵاته له‌ناوده‌به‌ین”.
ع