پێشبینی دەكرێت ئەمشەو بارانی بەخوڕ ببارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی ئەمڕۆ ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەشەوە تا سبەی دوانیوەڕۆ شەپۆلەكە چڕ دەبێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەهۆی كاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە ناوچەكە كردووە”.

وتیشی”تا رۆژی دووشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە لەگەڵ ئەگەری هاتنی لافاوی زۆر لە چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەكان بەتایبەت ئەمڕۆ و سبەی، بەڵام رۆژی دووشەممە شەپۆلەكە كۆتایی دێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەكان ئەگەری بەفربارین هەیەو پلەی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێت”.

ئەو كەشناسە وتیشی “پێشبینی دەكەین بڕی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم تا رۆژی دووشەممە بەمشێوەیە بێت”:
ناوچەكانی باشووری گەرمیان 40 تا 60 ملم
ناوچەكانی ناوەڕاستی گەرمیان و كەركوك 50 تا 85 ملم
ناوچەكانی باكووری گەرمیان 55 تا 110ملم
پارێزگای هەڵەبجە 55 تا 100 ملم
پارێزگای سلێمانی 50 تا 110 ملم
ئیدارەی راپەڕین 65 تا 120 ملم
پارێزگای هەولێر 50 تا 80 ملم
ئیدارەی سۆران 60 تا 100 ملم
پارێزگای دهۆك 45 تا 85 ملم
ئیدارەی زاخۆ 40 تا 65 ملم

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان