مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند،
مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند “بڕیاری دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەو رەهایی و کۆنکرێتییە ستەمە لە خاوەنەکانیان، دەبوایە سەرەتا بەو رەهاییە رێگەنەدرایه هاورده‌ى هه‌رێم بكرێن”.
وتیتشى “هەندێ کەسی دەستڕۆیشتوو لەناو دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ئاسانکاربی و رێگەپێدانیان کرد بۆ هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێستا نابێ زەرەرمەند ئەو هاوڵاتییانە بن کە لەناچاری و لەبەر کەمدەرامەتیی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە، پێویستە بەمیکانیزمێکی گونجاو رێکخستنەوە بکرێت بۆیان و خاوەنەکانیان لەو دڵە راوکێیە رزگار بکرێت”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “پێدانه‌وه‌ى كۆد به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى رابردوو كۆدیان كردبوو به‌رده‌وامه، هاوكات، له كاتى مهفرهزهشدا ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گیرێت كه سه‌رپێچییان كردووه و جامیان ره‌شكردووه و تابلۆ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان نییه”.
ع