مەودا میدیا-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەینێی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و دەڵێت”سبەی پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە” ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی تۆماركراوەكانی دوێنێ دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” سبەی شەممە 3ـی تەموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم لە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم و پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ”.
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە بێت:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
ئ پ