یەدەگی نەختینەیی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا-

​پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی قەیرانەکان و داخستنی گەرووی هورمزەوە، یەدەگی نەختینەیی وڵات لە (109 ملیار دۆلارەوە بۆ 77 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار) کەمیکردووە و زۆربەی ئەو پارەیەش بۆ دابینکردنی مووچە خەرج کراوە.

نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “بەهۆی کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی هورمز و لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگەکەوە، بڕی (31 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار) یان لە یەدەگی نەختینەیی وڵات خەرجکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆربەی ئەو یەدەگەی خەرجکراوە، لەپێناو دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بووە و بەردەوام هەوڵی پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و بەڕێوەبردنی پاشەکەوتەکان بەشێوەیەکی گرنگ دەدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان