مەودا میدیا-
پێگەیەکەی ئێرانی تێچووی دارایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکای بۆ سەر تاران لە ماوەی 37 رۆژی رابردوودا بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی ئێران وار کۆست تراکیر بڵاویکردەوە ” تێچووى هێرشەکانى واشنتۆن گەیشتووەتە زیاتر لە 42 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم خەمڵاندنانە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە داڕێژراون کە پێنتاگۆن لە 3/10، پێشکەشی کۆنگرێسی کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا پلانی هەیە لە قۆناغەکانی داهاتووی شەڕەکەدا رۆژانە بڕی یەک ملیار دۆلار خەرج بکات”.
ب ح