ئەم کەسانە لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە بەخشران

مەودا میدیا-

بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کراوە، بەشێک لە گوندنشینانی سنووری قەرەچووغ لێخۆشبوونیان لە پێشینەی خانووبەرە بۆ دەکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە بڕیار دراوە بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و سوودی دواکەوتن بۆ ئەو گوندنشینانەی سنووری قەرەچوخ کە خانووەکانیان لەلایەن داعشەوە تەقێندراوەتەوە.

بڕیارەکە تەواوی قەزای مەخموور و ناحیە و گوندنشینانی ئەو دەڤەرە دەگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبوون لە پێشینەکە، ئەو بڕەی لە ئەستۆیان ماوە و ئەو سوودەی کە بەهۆی دواکەوتنەوە هاتووەتە سەر قەرزەکە دەگرێتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان