حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی پەرلەمان بەکاردەهێنێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی ھەرێم بە کۆی دەنگ لیژنەی باڵای دانووستانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پێکهێناوە بەڵام ئایا ئەو لیژنەیە ئەتوانن مافەکانی هەرێم بەدەستبهێنن لە بەغدا؟

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ” حکومەتی ھەرێم لەسەرەتاوە بە لاوازی دەچێتە دانووستانەوە و بە هەڵە و لەسەر بنەمای نایاسایی لیژنەکەی پێکهێناوە:

1- لیژنەی باڵا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژماره (293) ی 2026/1/14، دەرچووە، پشتی بەستووە بە ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان -عیراق ژماره (3)ی سالی (1992)ی هەموارکراو، بەڵام ئەو ماددە پابەندی کردووە بەپێی یاسا و بڕیارەکان ، دوای بڕیاردانی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان.

2-ئامادەکردنی پڕۆژەی بودجەی گشتیی هەرێم ، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەڵام پەسەندکردنی بە پێی ماددەی(56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 ی هەموارکراو، لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستانە.

3- بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2019، ماددەی یەکەم بڕگەی هەشتەم ، بودجەی هەرێمی کوردستان دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمانی کوردستان دەخرێتە ناو یاسای بودجەی عیراق.

٤- یاسای بودجەی عیراق لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی عیراق لە هۆڵی پەرلەمان دەبێت داکۆکی لە بەشە بودجەی هەرێم بکەن ، بەڵام هیچ هەماهەنگی و پێدانی زانیاریی پێیان ، هەستی پێناکرێت هەبێت لە نێوان حکوومەتی هەرێم و ئەندامانی پەرلەمانی عیراق ، دواتر تاوتوێی ماددە و بڕگەکان بە پێی پێویست زانیاریی نەبوو ، پێشتر رێککەوتن کراوە و تێدەپەڕێت و خاڵی سلبی زۆر دەسەپێنرێت بەسەر هەرێمدا ، چونکە هەرێم لە ساڵانی رابردوو بە وتەی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ، بەڕێز د.فازڵ نەبی (چەند جارێک رێککەوتنی خراپی بەبێ هەماهەنگی نوێنەرانی کورد ئەنجامداوە سەبارەت بە بودجە و مووچە و شایستەداراییەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیژنەکەی حکومەتی هەرێم بەبێ پاڵپشتی یاسایی و هەماهەنگی دروستکراوەو لە ئێستادا حکومەتی عیراق یاسای بودجە نانێرێت بۆ پەرلەمان چونکە دەزانێت حکومەت خۆی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە ، بەڵام حکومەتی ھەرێم نەک ئەوەی کە زیاد لە سێ ساڵە کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە بەڵکو دەسەڵاتی پەرلەمانی بەکارھێناوە و خۆی بودجە پەسەند دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان