مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە رێكکەوتن، جارێکی تر زۆر بە توندی لێیان دەدەین، به‌ڵام دیموکراتەکان هەوڵدەدەن رێگریی بکەن لە دانوستانم لەگەڵ ئێران”.
وتیشى “ئه‌و هێرشه‌ی كه بڕیارمدا ههڵیپهسێرم، ده‌بوو ئێستا له ئێران به‌رده‌وام بووایه، ئه‌گه‌ر كۆتایم به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌هێنایه، ئێستا كاره‌كان زۆر سه‌خت ده‌بوون، له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كوبا بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “په‌یوه‌ندیم له سه‌ركرده‌كانی كه‌نداوه‌وه بۆهات و داوایان لێكردم واز له هێرشه‌كه بهێنم، وتیان پێشكه‌وتنی گه‌وره هه‌یه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ستبكه‌ویت له ئیسرائیل و هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، سەعاتێک دوور بووم لە پێدانی سیگناڵ بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێکی سەربازی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر ئێران، به‌رله‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی بدەم”.
باسى له‌وه‌شكرد “له 82%ی توانا موشه‌كییه‌كانی ئێرانمان له‌ناوبردووه‌و كۆتایمان به هێزی ئاسمانییان هێناوه، شى جین پینگ، سه‌رۆكی چین به‌ڵێنی پێدام هیچ جۆره چه‌كێك بۆ ئێران نه‌نێرێت.”.
ع