مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بەغدا ئاشکرایکرد ئیسرائیل زیانێکی گەورەی بە سەقامگیریی ناوچەکە گەیاندووە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “گەلانی ناوچەکە چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و پێویستە دەستی هاوکاریی بۆ یەکتر درێژبکەن، دەبێت رۆژێک بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل دیاری بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ساڵانی رابردوودا عیراق سیاسەت و دەستپێشخەریی گرنگی گرتووەتە بەر و رۆڵێکی بەرچاوی لە هاوکێشەکاندا گێڕاوە، ئەوان هەموویان لە یەک ناوچەدا پێکەوە دەژین و ئەرکیانە هاوکاریی یەکتربکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “تورکیا وەک سەرۆکی 51هەمین کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەستنیشانکرابوو، بەڵام لەم خولەدا سەرۆکایەتییەکە رادەستی عیراق کراوە”.
ب ح