مهودا میدیا-
بەرپرسێکی سهربازیی ئیسرائیل رایگهیاند، شەوی رابردوو ژمارهیهك بهرپرسى ئهمنیی ئێران كه له ناویاندا وەزیری هەواڵگریی ئێران ههیه كراونهته ئامانج و چاوەڕێی ئەنجامەکەین.
کەناڵی “12”ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە “تەلئەبیب شەوی رابردوو هەوڵیداوە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) بکاتە ئامانج”.
باسى لهوهشكردووه “هەندێک لە سەرچاوە ئێرانییەكان، خەتیب بە پیاوێكی ئایینی توندڕەوی نزیک لە سوپای پاسداران و سەید عەلی خامنەیی وەسفیدەکەن، كە لەم دوو كابینەی كۆتایی حكومەتی ئێراندا وەزیرە”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “وەزیری ئیتلاعات لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە هەڵدەبژێردرێت، بە هەماهەنگی و رەزامەندی رێبەری باڵای ئێران، و پاشان بۆ دەنگدانی متمانە بە پەرلەمان دەناسێنرێت”.
ع