مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان رۆڵی گرنگی لە ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر هەبووە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند “کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری خاڵی دەستپێکی گەیشتن بە چارەسەری سیاسییە، پرۆسەی ئاشتی و پرۆژەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەستیپێکراوە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ناوچەکە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاتی ئەوە هاتووە هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هێرشکردنە سەر کاروانی ئاوارەکان جێگەی قبوڵکردن نییە، دۆزی کورد پرسێکی ناوەندیی و سەرەکییە لە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق، هەروەها حکومەتی دیمەشق روانگەیەکی تەسکی هەیە بۆ رۆڵ و پێگەی ژنان”.
ئەوەشی خستەڕوو “رێنماییە ئیدارییەکانی پارێزگای حەسەکە هێشتا کۆتاییان پێ نەهاتووە و پرسی زمانی کوردی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە دەبێت دیمەشق دان بە زمانی کوردیدا بنێت و قبوڵی بکات، پرۆسەی تێکەڵبوونەوە ناتوانێت بەبێ چارهسهركردنی كێشهی زمانی كوردی تهواو بێت”.
ب ح