مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بە بڕیاری پارێزگاری حەسەکە سەرجەم دەروازە و رێگا سەرەکییەکانی پارێزگاکە لەگەڵ شارەکانی تری سوریا دەکرێنەوە.
نورەدین عیسا، پارێزگاری حەسەکە رایگەیاند “دەیانەوێت گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان حەسەکە و دیمەشق دەستپێبکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئامانج لە بڕیارەکە ئاسانکارییە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییە بازرگانی و مرۆییەکانە بۆ حەسەکە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا رێگا و دەروازەکانی شاری قامشلۆ بە داخراوی ماونەتەوە، هەرچەند بڕیار لە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی قامشلپ دراوە.
ب ح